عەلی حەمەساڵح: ئامادەین بۆ بەشداری لە بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شیراز رەئوف
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت، رەوتەکەیان پێشوازی لە هیچ شاندێکی دانوستاندنکاری پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و ئامادەن بۆ بەشداریکردنی بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزیسیۆنی لە پەرلەمان.
 
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: تائێستا بڕیاریان نەداوە دەچینە پەرلەمان یان نا، گفتوگۆ لەناو رەوتەکە بەردەوامە و دوو رۆژ پێش وادەی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان بڕیار دەدەن لەبارەیەوە.
 
عەلی حەمەساڵح گوتیشی: "زۆرینەی برادەرانی رەوتەکە رایانوایە بەشداریی پەرلەمان بکەین، بەڵام ئێمە بەهیچ جۆرێک نیسابی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ پارتی دژی یەکێتی یان بۆ یەکێتی دژی پارتی تەواو ناکەین."
 
ئەوەش لەکاتێکدا رۆژی سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد؛ بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 02-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
 
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست باسی لە پلانی داهاتووی رەوتەکەیان کرد و ئاماژەی بەوەشکرد: "ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزیسیۆن دروست بکەین بەبێ لەبەرچاوگرتنی ناکۆکییەکانمان، بەڵام بڕیاری کۆتاییمان داوە کە بەهیچ جۆرێک ناچینە حکومەتەوە."
 
رۆژی 20/10/2024 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، رەوتی هەڵوێست بە کۆکردنەوەی 56 هەزار و 8 دەنگ لە هەرچوار بازنەکەی هەڵبژاردن 4 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام رەوتەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ساختەکارییان تێدا ئەنجامدراوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دواکەوتنی مووچە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر جموجۆڵی بازاڕ دروستکردووە.

کاریگەریی نەهاتنی مووچە؛ دووکاندارێک دەڵێت ئەوەی پارەیشی هەیە ناوێرێ خەرجی بکات

بازاڕی شێخەڵڵا کە دەکەوێتە شاری هەولێر، بۆرسەی خۆراکی وشکەی هەرێمی کوردستانە، نزیکەی مانگێکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە کڕیار لە بازاڕەکە کەمبووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلوپەلی ئەو بازاڕە پێویستیی رۆژانەی خەڵکن.