رووداو دیجیتاڵ
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، خوێندکارانی ئێوارانی زانکۆکە رێگەیان پێدەدرێت ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە نێو گەراجی زانکۆی سلێمانی، ئەگەر هەر یەکێکیان ساڵانە 250 هەزار دینار بدات.
رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، د. شیروان حەمەساڵح، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی قوتابییەکی زۆری ئێواران داوایانکرد رێگە بدرێت ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە ژوورەوە، نووسراومان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و داواکارییەکانمان گەیاند و ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕی."
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، "بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنی زانکۆکە و تاریکی لە شەواندا، لە بەرژەوەندیی قوتابییان ئەو بڕیارەمان داوە."
بە گوتەی شیروان حەمەساڵح، "هەر خوێندکارێک ویستی، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی بباتە نێو گەراج، بەڵام لە بەرامبەردا ساڵانە 250 هەزار دینار دەدات".
لە زانکۆی سلێمانی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار هەن کە نزیکەی 250یان خوێندکاری ئێوارانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ