رووداو دیجیتاڵ
جەژنی کریسمس نەهاتووە بەڵام کریستیانەکانی هەولێر دەستیان بە رازاندنەوەی ماڵ و شوێنی کارەکانیان کردووە.
ئەم ساڵ یەکەم ساڵە کە کریستیانەکان پێشوەختە و مانگێک پێش رێوڕەسمی کریسمس لە هەولێر ئامادەکاری بۆ دەکەن.
لە ئێستاوە بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلەکانی کریسمس گەرم بووە و دووکاندارێک بە رووداوی گوت، "یەکەمجارە بەمشێوەیە زوو دەست بە ئامادەکاری بکرێت، "منیش زوو دووکانەکەم رازاندووەتەوە."
ساڵانە 25 ـی کانوونی یەکەم لای کریستیانەکان جەژنی کریسمسە، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا (د.خ). کریستیانەکان بەم بۆنەیەوە وەکو جەژنانە دیاریی بەیەک دەبەخشن. بەو هۆیەشەوە، لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا بازاڕەکان دەبووژێنەوە.