لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چۆمان سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

26-08-2022
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
سەرکەوت ئەحمەد و کوڕەکەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە
سەرکەوت ئەحمەد و کوڕەکەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە دۆڵی باڵەییان لە نزیک گوندی خەزێنە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن. 
 
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بەوەکالەت، ئەمڕۆ هەینی 26-08-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلێک کە شەش کەسی تێدابووە، لە دۆڵی باڵەییان دەکەوێتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەیش بریندارن.
 
ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ئەندامانی یەک خێزانن. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کوڕ و باوکێک و  ژنێک گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەیش بریندارن.

 

 
سەرکەوت ئەحمەدی تەمەن 31 ساڵ لەگەڵ شا سەرکەوتی کوڕی کە تەمەنی سێ ساڵە، هەروەها بووشرا عوسمان ئەو کەسانەن کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوەکە کاژێر 07:00 بووە. هەریەکە لە بیلال حەسەن، نەسروڵڵا حەسەن و جوانە ئیدریسیش لە رووداوەکەدا بریندار بوون، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراون و چارەسەریی تەندروستییان بۆ دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە