لە سنووری پشدەر دەنگێکی بەرز بیسترا

26-06-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری ناحیەی ژاراوە لە پشدەر دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و گومان دەکرێت بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووبێت. 
 
رۆژی دووشەممە 26-06-2023، ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە نزیک کاژێر 5:30 خولەک دەنگێکی بەرز لە سنووری قەزای پشدەر بیستراوە، گومان دەکرێت بۆردوومان بووبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت لە کوێ بووە و بە چ ئامانجێک کراوە.   
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو کە لە خەڵکی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی ژاراوە دەستیکەوتوون، دەنگەکە لە نزیک گوندی شەروێت بووە.    
 
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، کەسێک بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو، درۆنێک لە ئاسمانی گوندی شەروێت تەقییەوە و پارچەکانی لە ماڵی هاونیشتمانییەک کەوتنەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ بۆچی وەچەخستنەوە بەرەو كەمبوونەوە چووە؟

بەرنامەی لەگەڵ رەنجی ئەم هەفتەیە، تایبەتبوو بە کەمبوونەوەی وەچە خستنەوە و کاریگەرییەکانی. مەحموود عوسمان، سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ‏‏سەرژمێری جەختی لەوە دەكردەوە كە تەعریب هۆکارە ‏بۆ ئەوەی ژمارەی عەرەب لە كەركووك زیاد بێت نەك وەچە خستنەوەی زۆر و دەڵێت: لە كەركووك ژمارەی ‏لەدایكبوونی كورد ‌و عەرەب نزیكە لە یەكترییەوە.