پۆلسی دهۆک: پێنج کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

26-01-2020
ناسر عەلی
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو - هەولێر

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیاند، لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنج کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکراون.
 
موقەدەمی مافپەروەر ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا پێنچ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران. تۆمەتبارەکان گەنجن و لە کێڵگەیەک لەنێوان گوندی بێسرێ - باجلوریی سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی 386 لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی لای دادوەر کراون."
 
چوار مانگ پێش ئێستا و دوای دوو کاژێر لە پێشكێشکردنی بەرنامەی "بەکاتی دھۆک" لە رادیۆی رووداو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 25 شوێنی قومارکردن لە سنووری دھۆک داخران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە