لە 24 کاژێری رابردوودا لە کفری و خورماتوو زۆرترین باران باریوە

25-11-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە؛ لەو ماوەیەدا لە خوورماتوو زۆرترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە کە زیاتر لە 35 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش قەزای کفری، پاشان ناوشوان و دهۆک دێن.
 
بەرپرسی هۆبەی کەشناسیی کفری دەڵێت: "سێ ساڵ دەبێت بارانی وەکو دوێنێ و ئەمڕۆ نەباریوە، بارانەکە کاریگەریی لەسەر وشکەساڵی و زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی دەبێت، بەتایبەت ئەگەر بەردەوام بێت." 
 
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی کاژێر 9ـی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-11-2022، تاوەکو کاژێر 9ـی بەیانی رۆژی هەینی 25-11-2022، ئەم وەرزەی بارینی بەشێک لە شارەکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
خورماتوو: 35.6 ملیمەتر
کفری: 33 ملیمەتر
دهۆک: 12 ملیمەتر
شوان: 11.3 ملیمەتر
کەرکووک: 9.7 ملیمەتر
زاخۆ: 8.6 ملیمەتر
دینارتە: 8.2 ملیمەتر
ئاغجەلەر: 8 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 8 ملیمەتر
هیران: 7.5 ملیمەتر
هەولێر: 7.2 ملیمەتر
مانگیش: 6.4 ملیمەتر
دووکان: 5.6 ملیمەتر
بجیل: 5.5 ملیمەتر
بامەرنێ: 5.4 ملیمەتر
کانی ماسێ: 5 ملیمەتر
بازیان: 5 ملیمەتر
ئاکرێ: 4.4 ملیمەتر
پیرمام: 4.4 ملیمەتر
خەبات: 4 ملیمەتر
شەمامک: 3.7 ملیمەتر
شەقڵاوە: 3.2 ملیمەتر
کەلار: 3.2 ملیمەتر
سەنگاو: 3 ملیمەتر
چوارتا: 2 ملیمەتر
مەیدان: 1.8 ملیمەتر
خانەقین: 1.1 ملیمەتر
سۆران: 0.8 ملیمەتر
بەرزنجە: 0.4 ملیمەتر
رواندز: 0.3 ملیمەتر
هەڵشۆ: 0.2 ملیمەتر
 
رۆژی هەینی 25-11-2022، هێمن حوسێن، بەرپرسی هۆبەی کەشناسیی قەزای کفری لە گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تائێستا زیاتر لە 33 ملیمەتر باران باریوە و ئەمە رێژەیەکی زۆرە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو، کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی وشکەساڵی دەبێت، هەروەها بەتایبەت ئەگەر بەردەوام بێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەوا ئاوی ژێر زەوی دەبووژێنێتەوە." 
 
لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە لە ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینییەکانی دەستەکانی کەشناسی لە هەردوولا ئاماژە بۆ بەردەوامیی شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی شەممە دەکەن.
 
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاژێری رابردوودا، زۆرترین رێژەی بارانبارینی عێراق لە قەزای خورماتوو بووە، کە 35 ملیمەتر بارانی لێ باریوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە