رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەی خوێندن گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم زانکۆی سۆران رێکخست، خوێندکاران بۆ چەند ساتێک رێگای دێڵزیانیان داخستبوو، بەڵام شۆفێرێک بە ناوەڕاستی خۆپیشاندەرانەوە دەڕوات و خۆی دەکێشێت بە خوێندکارێکدا و هەڵدێت.
رۆژی پێنجشەممە 25-11-2021 پۆلیسی سۆران وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە.
هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ر داواكاریی و داخوازییه‌ك، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاسا بێت و مۆڵه‌تی وەرگرتبێت، تاوەكو بتوانن گیانی خۆپێشاندەران و ناڕازییەکان بپارێزن.
شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر بە ناوەڕاستی خۆپێشاندەراندا دەڕوات و کەسێک بریندار دەکات، پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەی بووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-11-2021 ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوەو شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە.
دەقی روونکردنەوەی ئیدارەی سۆران:
دوێنێ له ئه‌نجامی گردبوونەوەی چەند قوتابیەک و داخستنی شەقامی سەرەکیی ھاووڵاتیان لەلایەن ئەو قوتابیانەوە، بەداخەوە ئۆتۆمبێلێك سه‌رپێچی ده‌كات و یه‌كێك له قوتابییه‌كان برینداردەبێت.
ئه‌و رووداوه جێگای نیگه‌رانیی ئێمه‌یه و هیواخوازین قوتابی پێكێنراو زوو چاك ببێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌رێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین شوفێری ئۆتۆمبێل بدۆزرێته‌وه و به‌پێی یاسا بدرێته دادگا و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
بۆ رای گشتیش رایده‌گه‌یێنین، هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ر داواكاریی و داخوازییه‌ك، پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا بێت و مۆڵه‌ت دراوبێت، تاوەكو بتوانن گیانی داواكارانیش بپارێزین، بۆیه ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رپێچیكاری ئه‌نجامده‌ر به‌پێی یاسا كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی دوێنێش به‌هۆی بێ مۆڵه‌ت بوون نایاسایی بوو، بۆیه هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێکخەرانی گردبوونه‌وه‌كه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ