پێنج هاونیشتمانییەکەی شنۆ کە لەنێو بەفردا مابوونەوە رزگار کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
ساتی رزگارکردنی هاونیشتمانییەکان
ساتی رزگارکردنی هاونیشتمانییەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو پێنج هاونیشتمانییەی لە شەوی رابردووەوە لە ناوچەی کوێستانیی کێلەشینی شنۆ لەنێو بەفر و کڕێوەدا مابوونەوە، بە زیندوویی رزگار کران.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەم شاخەوانان و تیمەکانی مانگی سووری شنۆ توانییان ئەو پێنج هاونیشتمانییە بدۆزنەوە کە لە شەوی رابردووەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان شنۆ و سیدەکان مابوونەوە.
 
عەلی تورابی، قایمقامی شنۆ دەڵێت، ئەو کەسانە لەنێو دۆڵێکی کوێستانی کێلەشیندا مابوونەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەر پێنج کەسەکە خەڵکی شنۆ و کاسبکارن و رەوانەی نەخۆشخانەی شنۆ کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە