لە کۆی 31 ژنە بەربژێر، تەنیا 10یان بە دەنگی خۆیان دەرچوون

25-10-2024
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کۆی 31 ئافرەت کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەرچوون تەنیا 10 کەسیان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە کۆتا بێت دەرچوون. زۆرترین ئەو ئافرەتانەی بەبێ کۆتا دەرچوون لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانن. ئافرەتێکیش لە لیستی هەڵوێست بە 227 دەنگ گەیشتە پەرلەمان.
 
بەپێی یاسا، 30٪ی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ کۆتای ئافرەت تەرخانکراوە. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان 368 ئافرەت لە لیستە جیاوازەکان یان بە شێوەی سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردبوو، بەڵام تەنیا 31یان دەرچوون کە 21 لە دەرچووەکان بە کۆتا دەرچوون.
 
بازنەی هەولێر
 
لە بازنەی هەولێر لە کۆی ئەو 11 ژنەی دەرچوون، تەنیا دووانیان بە دەنگی خۆیان گەیشتنە پەرلەمان و ئەوانی دیکە بە کۆتا دەرچوون. هەر دوو ژنەکەش لە لیستی پارتی بوون کە بریتین لە ڤالا فەرید و  ئەڤین فەتاح.

دەنگی ئافرەتە دەرچووەکانی بازنەی هەولێر:
 
- ڤالا فەرید، لیستی پارتی  13,483 دەنگ (بەبێ کۆتا).
- ئەڤین فەتاح، لیستی پارتی 5,301 دەنگ (بەبێ کۆتا).
- ئالان ئەسکەندەر، لیستی پارتی 4,698 دەنگ (کۆتا)
- سەمیرە حەسەن، لیستی پارتی 3,683 دەنگ (کۆتا)
- پاکستان حەمەدەمین، لیستی پارتی 3,683 دەنگ (کۆتا)
- نیشتمان مستەفا ناوپردانی، لیستی یەکێتی 1,795 دەنگ (کۆتا)
- داستان بەهرام، لیستی یەکێتی  1,468 دەنگ (کۆتا)
- سەوسەن کاکە مەم، لیستی نەوەی نوێ 1,985 دەنگ (کۆتا)
- سارا موحسین قادر، لیستی هەڵوێست 332 دەنگ (کۆتا)
- ئالا غائیب، لیستی بەرەی گەل 227 دەنگ (کۆتا)
- مونا نەبی قەهوەچی، کۆتای تورکمان، 3,664 دەنگ.
 
بازنەی سلێمانی
 
لە بازنەی سلێمانی لە کۆی ئەو 11 ئافرەتەی دەرچوون، تەنیا چوار کەسیان بە دەنگی خۆیان گەیشتنە پەرلەمان و ئەوانی دیکە بە کۆتا دەرچوون. دوو ئافرەت لە لیستی یەکێتی (لاوین مەحموود و  شنیار ئەنوەر) و دوو ئافرەتیش لە لیستی نەوەی نوێ (‌هێشوو غەریب و خۆشی ئەحمەد) بە دەنگی خۆیان دەرچوون.
 
دەنگی ئافرەتە دەرچووەکانی بازنەی سلێمانی:
 
- لاوین مەحموود، لیستی یەکێتی 6,111 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- شنیار ئەنوەر، لیستی یەکێتی 4,755 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- هێشوو غەریب، لیستی نەوەی نوێ 4101 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- خۆشی ئەحمەد، لیستی نەوەی نوێ 2,523 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- شیرین یونس، لیستی یەکێتی 3,581 دەنگ (کۆتا)
- شلێر غەفوور ساڵح، لیستی یەکێتی 3,551 دەنگ (کۆتا)
- ئەژین ئەحمەد، لیستی یەکێتی 2,970 دەنگ (کۆتا)
- هەڵاڵە محەممەد، لیستی یەکگرتوو 3,322 دەنگ (کۆتا)
- هێرۆ عەتار، کۆمەڵی دادگەری 2,128 دەنگ (کۆتا)
- کەژان محەممەد، لیستی پارتی 1,656 دەنگ (کۆتا)
- سازگار فەریق، لیستی هەڵوێست 734 دەنگ (کۆتا)
 
بازنەی دهۆک
 
لە بازنەی دهۆک لە کۆی 25 بەربژێری سەرکەوتوو بۆ پەرلەمان هەشتیان ئافرەتن. لەو هەشت ئافرەتە نیوەیان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە کۆتا بێت، گەیشتنە پەرلەمان، ئەوانیش سێ ئافرەت لە لیستی پارتی بە ناوەکانی (وشیان خودێدا، ڤەژین عەبدولڕەحمان و هاڤین سەعید) و ئافرەتێک لە لیستی یەکێتی بەناوی ڤەژین دێوالی.
 
دەنگی ئافرەتە دەرچووەکانی بازنەی دهۆک:
 
- وشیان خودێدا، لیستی پارتی 9,595 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- ڤەژین عەبدولڕەحمان، لیستی پارتی 9,090 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- هاڤین سەعید، لیستی پارتی 8,755 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- ڤەژین دیوالی، لیستی یەکێتی 2503 دەنگ (بەبێ کۆتا)
- رۆژان جەبار، لیستی پارتی 8,644 دەنگ (کۆتا)
- ژیان سەلاحەددین، لیستی پارتی 8,102 دەنگ (کۆتا)
- رۆژان زێوەر، لیستی پارتی 7,020 دەنگ (کۆتا)
- هەڵز ئەحمەد، لیستی یەکگرتوو 4006 دەنگ (کۆتا)
 
بازنەی هەڵەبجە
 
هەڵەبجە سێ نوێنەری لە پەرلەمان هەیە کە یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتە. لەو هەڵبژاردنەدا پارتی تاکە کورسییەکەی کۆتای ئافرەتی لە پارێزگای هەڵەبجە بردەوە، ئەویش ژاکاو عەبدوڵڵایە کە 470 دەنگی هێناوە. 
 
ئافرەتە دەرچووەکان بەپێی لیستەکان:

 

پارتی؛ 13 ئافرەت (5 بەبێ کۆتا و 8 بە کۆتا)
یەکێتی؛ 8 ئافرەت (3 بەبێ کۆتا و 5 بە کۆتا)
نەوەی نوێ؛ 3 ئافرەت (2 بەبێ کۆتا و 1 بە کۆتا)
یەکگرتوو؛ 2 ئافرەت (بە کۆتا)
هەڵوێست؛ 2 ئافرەت (بە کۆتا)
کۆمەڵ؛ 1 ئافرەت (بە کۆتا)
بەرەی گەل؛ 1 ئافرەت (بە کۆتا)
کۆتای تورکمان؛ 1 ئافرەت

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.