زیاتر لە 110 هەزار دۆلار بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی خێزانێکی کورد لە ئیرلەندا کۆدەکرێتەوە

25-08-2021
سۆران عومەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چەند هاوڕێیەکی ئەو خێزانە کوردەی کە لە 19ی ئەم مانگە لە ئیرلەندا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستدا، زیاتر لە 110 هەزار دۆلاریان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو خێزانە بۆ هەرێمی کوردستان کۆکردووەتەوە.
 
هاوڕێ ئیرلەندییەکانی کارزان و خێزانەکەی، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، "گڵۆپێک لە ژیانی زۆر کەس کوژایەوە. هاورێ و هاوکارمان کارزان لەگەڵ هاوژینەکەی شەهێن و کۆرپە 9 مانگەکەیان لینا، بە بێ بەزەییانە لەم جیهانە رۆیشتن".
 
جۆن کەڕی، هاوڕێی ئەو خێزانە کوردە لە کەمپینەکە لە ماڵپەڕی گۆفەندمی دانراوە نووسیویەتی، "ئێمە ئێستا دەمانەوێت بە خێرایی ئەوان بنێرینەوە بۆ خیزانەکەیان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی نزیکی خۆشەویستەکانیان بن."
 
لە کەمپینەکەدا داوای 40 هەزار یۆرۆ کرابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 92 هەزار یۆرۆی بۆ کۆکراوەتەوە و بڕەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە.
 
رۆژی 21-08-2021 لە ماڵی باوکی کارزاندا پرسە دانرا، سەباح دەروێش، باوکی کارزان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان دڵخۆشبوون بەوەی کە کوڕەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەشڵێت، "رۆژی هەینی هاوڕێیەکی تەلەفۆنی کرد و بە بارزان [برای کارزان]ی گوت هەواڵی کارزانتان نییە؟ ئەویش گوتی نا. گوتی تەلەفۆنیان بۆ دەکەین، بەڵام هەواڵیان نییە. لە رووداوەکەشدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و ئۆتۆمبێلی کارزان لەکاتی رووداوەکەدا ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە مردوون." 
 
کارزان مامۆستای زانکۆ بووە و ساڵی 2017 بۆ خوێندنی دکتۆراکەی لە بەشی پاراستنی رووەک چوو بووە ئیرلەندا، کەسوکارەکەی دەڵێن؛ لە قۆناخی کۆتایی خوێندنەکەیدا بووە، بڕیاربوو کۆتای ئەمساڵ بە یەکجاری بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. رۆژی 19ی ئەم مانگە کارزان و هاوژین و منداڵە تەمەن 9 مانگەکەیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و دەستبەجێ گیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.