ئەو باوکەی ناوی لە کچەکەی ناوە شیفا گەردی: شانازی دەکەم کە کچەکەم ناوی خۆی دەهێنێت

25-02-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
شیفا دوای 22 مانگ لە شەهیدبوونی شیفاگەردیی رۆژنامەڤان لەدایکبوو
شیفا دوای 22 مانگ لە شەهیدبوونی شیفاگەردیی رۆژنامەڤان لەدایکبوو
نیشانەکردن شەهید شیفا گەردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێک بەناوی گەردی لە ناحیەی قەسرۆک لەدوای شەهیدبوونی شیفا گەردیی رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو، دەبێتە خاوەنی کچێک و ناویدەنێت شیفا، دەڵێ ئێستا کە منداڵەکەی بە ناوی شیفا گەردییەوە بانگدەکرێت، هەست بە شانازی دەکات.
 
شیفا گەردیی بچووک، منداڵی سێیەمی دایک و باوکییەتی و دوو برای لەخۆی گەورەتری هەیە. دایک و باوکی دەڵێن پێش ئەوەی شیفا گەردی شەهید بێت، لە خۆشەویستییان بۆ شیفا، ویستوویانە ناوی ئەویەوە بکەن.

 

نەک هەر ئەو بەتەنیا، لەو گەڕەکەی شیفا گەردیی بچووک دەژی، دوو کچی دیکەش بەناوی شەهید شیفا گەردییەوە ناونراون.
 
ئەشواق رەمەزان، دایکی شیفا گەردی دەڵێ "ئێمە زۆر شیفا گەردیمان خۆشدەویست، پێش ئەوەی شەهیدیش بێت نیازمان وابوو کچەکەمان بە ناوی ئەوەوە بکەین، چونکە باوکی ناوی گەردییە، تاوەکو ببێتە شیفا گەردی... کچەکەم زۆر باش و مەردە لەگەڵ منداڵەکان دێت و دەچێت و یاری دەکات، هەموو شتێکی باشە و زیرەکە، بەویستی خوا لە داهاتوودا وەک شیفا گەردی دەبێت".
 
نزیکەی 22 مانگ دوای شەهیدبوونی شیفا گەردیی رۆژنامەڤان، شیفا گەردیی بچووک لەدایکبوو، باوکی شیفا، کە ناوی گەردییە، خۆی لە بنەڕەتدا لە هۆزی گەردییە بۆیە ئەو ناوەی لێ نراوە.
 
گەردی سلێمان، باوکی شیفا دەڵێ "من بڕیارم دابوو ناوی کچەکەم بکەمە شیفا. من و دایکی هەردووکمان حەزمان لەو ناوە بوو، بەڵام سەرەتا من گوتبووم ئەگەر کچێکمان ببێت ناوی لێدەنێم شیفا، بۆیە کە کچەکەمان بوو ئەو ناوەم لێنا. بۆ من زۆر خۆشە کاتێک کەسێک بە شیفا دەڵێ ناوت چییە، ئەویش دەڵێ شیفا گەردی".
 
شیفا گەردیی رۆژنامەڤان لە 25ـی 2ـی 2017 لەکاتی رووماڵدا لە ئۆپەراسیۆنێک لە موسڵ شەهید بوو و، ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا تێدەپەڕێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."