لە سەرگەڕان داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

24-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەى هێزى خۆبەخشى سنوورى چیاى قەرەچووخ رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان داعش هێرشیکردووەتە سەر فیرقەی 14ی سوپای عێراق و تائێستا رووبەڕووبوونەوەی "تووند" لە نێوانیان بەردەوامە. 
 
رۆژی شەممە 24ى کانوونى یەکەمى 2022، غازى فەیسەڵ، فەرماندەى هێزى خۆبەخشى سنوورى چیاى قەرەچووخ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، داعش لە کاژێر 06:15ی خولەکی ئێوارەوە هێرشی کردووەتە سەر لیواى 51ى فیرقەى 14ى سوپاى عێراق لە رۆژهەڵاتی چیای قەرەچووخ لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و تائێستا "رووبەڕووبوونەوەی تووند" لە نێوانیان بەردەوامە. 
 
غازى فەیسەڵ گوتیشی، تائێستا نازانرێت زیانەکان چین، چونکە رووبەڕووبوونەوە بەردەوامە. 
 
بە گوتەی غازى فەیسەڵ: "دوێنێ شەویش داعش هەوڵیدا هێرشبکاتە سەر هەمان سنوور، بەڵام سوپای عێراق لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە ئاشکرایان کردوون و تەقەیان کردووە و دووریانخستوونەتەوە." 
 
ئەمە یەکەمجار نییە داعش هێرش دەکاتە سەر ئەو سنوورە. رۆژی 21ى کانوونى یەکەمى 2022، غازى فەیسەڵ، فەرماندەى هێزى خۆبەخشى سنوورى چیاى قەرەچووخ بە رووداوى راگەیاند: "لە رۆژهەڵاتى چیاى قەرەچووخ چەند بۆمبێک بە هەمەرێکى لیواى 51ى فیرقەى 14ى سوپاى عێراقدا تەقیوونەتەوە، بەدوایدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپا و چەکدارانى داعش روویداوە." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.