مەسرور بارزانی بۆ لایەنەکان: وەرن هاوبەش بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێیە "بە رکابەرەکانمان دەڵێم پێویستە ئەوانیش بێن و هاوبەش بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان".
 
مەسرور بارزانی،  لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان - هەولێر ئەو قسانەی کرد.
 
ئەو هەروەها گوتی، "سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنی هەفتەی رابردوو جەختی کردەوە کە پێویستە بەردەوام بین لەسەر کارەکەمان".
 
مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان بە "مەشخەڵی هیوا و دەرفەت" ناودەبات و دەڵێت: "پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان یەکگرتوو بین، لە ناوچەیەکدا کە لە ئاڵۆزیدایە." 
 
هاوکات، باسی لە پڕۆژەی 'هەژماری من' کرد: "هێشتا بەردەوامە لە کاری خۆی و تائێستا 700 هەزار کەس لە فەرمانبەر و مووچەخۆر خۆیان لەو سیستمە دا تۆمار کردووە." 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەتەکەمان هەوڵدەدات کارەبای 24 کاژێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین بکات. پڕۆژەی 'رووناکی' یەکێکە لەو هەوڵانەمان بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەین." گوتیشی کە "ئەم پڕۆژەیەش پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بەوەی كە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی سوودمەندبوون لە كارەبای بیست و چوار کاتژمێری، هەروەها پلانەکانیش بەردەوامە و پڕۆژەكە سلێمانی و دهۆكیش دەگرێتەوە."
 
سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا تیشكی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و جەختی کردەوە کە ئێستا لە قۆناخی ئامادەکاریداین بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان. کە پێویستە حکومەتکە لە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی داهاتوو بێت، ئەمەش دەخوازێت زیاتر هاوكاریی لە نێوان دامەزراوەكاندا هەبێت. جەختیشی کردەوە کە پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن هەمیشە لە بەرنامە و كارەلەپێشینەکانی حکومەتدا دەبێت.
 
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی كەرتی كشتوكاڵ كردەوە، پابەندیی حكومەتیشی دووپات كردەوە بەو هەوڵانەی كە ئامانجیەتی كوردستان ببێت بە سەبەتەی خۆراك لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بۆیە داوای لە دەرچووان كرد بەشداریی لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجەدا بكەن لە ڕێگەی داهێنان و زیادكردنی بەرهەم.
 
 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە ئەوقاف

پێنجشەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە شێوەی گرێبەست."