روونکردنەوەیەک لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان

24-10-2021
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن زانکۆلاین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجامەکان رانەگەیێندرێن.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 24-10-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، لە پێنجشەممەی رابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن رێکارەکان تەواو بوون، بەڵام ھەندێک گرفت بۆ ئەوانەی کە راستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو ھاتەپێش؛ ئێستا کاری وردتری پێویستە".

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین رانەگەیێندرێن و ئەو راگەیاندنە دواخرا تاوەکو لێکۆڵینەوەی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی رابردوو دووبارە نەبنەوە".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی داوا لە قوتابییان دەکات "پشوو درێژتربن؛ کارەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن".

بڕیاربوو پێنجشەممەی رابردوو زانکۆلاین کارابکرێت و ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زانکۆلاین وێبسایتەکەی کارا نەکردووە و نووسیویەتی "تکایە چاوەڕوانی ئەنجامەکان بن".

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو دەرچووانەی 12ی ئامادەیی ئاشکرا کردووە کە داواکارییان پێشکێشکردووە بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و دەڵێت، زیاتر لە 52 هەزار و 500 قوتابین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرتووخانەی ئەوین لە تاران.

لە سنە 70 بەندکراو ئازاد کران

لە زیندانەکانی سنووری پارێزگای سنە 70 زیندانی ئازاد کران؛ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، لەلایەن خێرخوازانەوە 20 ملیار تمەن بۆ ئازادیی ئەو بەندکراوانە کۆکراوەتەوە.