لە سەنگەسەر کەسێک لەسەر پوش و پاوان دەکوژرێت

24-09-2019
فەلاح نەجم
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە شەڕی نێوان دوو گوندی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر لەسەر ‏پوش و پاوان، کەسێک کوژرا و دوو کەسی ‏دیکەش برینداربوون، پۆلیسیش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی رووداوەکەیە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی کێشەی پوش پاوان شەڕ لەنێوان دانیشتووانی گوندەکانی دەشتێوان و قەڵاتووکانی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر روویدا، کە چەکی تێدا بەکارهاتووە، بەهۆیەوە کەسێک ‏کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.‏

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، کوژراوەکە ناوی (س. ع. ح)ـە، لەدایکبووی 1987ـە، پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی گوندی (دەشتێوان)ـە. 

بریندارەکانیش یەکێکیان ناوی ناویان (ئ، ع، ن)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1999ـە، پیشەی شوانە و دانیشتووی گوندی خوارانە. بریندارەکەی دیکەش ناوی (ر، ع، ئ)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1984ـە، پیشەی پێشمەرگە و دانیشتووی گوندی (دەشتێوان)ـە.

بە گوتەی شۆڕش ئیسماعیل بریندارەکان ‏گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە. هێزەکانی پۆلیسیش لە شوێنی رووداوەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و پەڕاوی ‏لیکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.‏

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

خوێندنی باڵا: 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی دەچنە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی چوونە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان؛ ئەو پێوەرانەش دیاری دەکات کە مامۆستایانی پێخراونەتە نێو لیستەکە