رووداو دیجیتاڵ
چیای ئاگری له باكووری كوردستان به چیا به‌رز و بڵند و سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی شاخه‌وانان ده‌ناسرێت. ساڵانه هه‌زاران شاخه‌وانی ناوخۆیی و بیانی له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا بۆ سه‌ركێشیكردن و وه‌رزش و كێبڕكێی سەخت ده‌چنه سه‌ر لوتكه‌ی چیاکە، بەڵام کۆبوونەوە و کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاکی زۆر تێیدا شاخەوانانی نیگەرانکردووە.
كۆبوونه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاكی زۆر دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كانی چیاکەی ناشیرین كردووه و بۆنێكی ناخۆشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. یڵدرم به‌یازید ئۆزتورك-ی شاخه‌وان دەڵێت "17 ساڵه شاخه‌وانی و ژینگه‌پارێزی ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك ئه‌مجاره نه‌بووه. زبڵ و خاشاك هه‌موو شوێنێكی ته‌نیوه. دیمه‌نێكی قێزه‌ون و بۆنێكی ناخۆشی دروستكردووه. شه‌رمه‌زار و دڵگرانین. له‌گه‌ڵ هاوڕێ ژینگهپارێزهكانم پێكه‌وه بڕیاری پاككردنهوهیمان دا. كۆیاندهكهینهوه و له‌ڕێگه‌ی گوێدرێژ و ئه‌سپه‌كانه‌وه دهیانبەینە خواره‌وه".
به‌شێك له شاخه‌وانه‌كان و ژینگه‌دۆستان دڵگرانن به‌و دیمه‌نه، زبڵ و خاشاك خه‌ریكه ته‌واوی چیاكه داده‌پۆشێت؛ به‌تایبه‌تیش له‌نزیك كه‌مپی گه‌شتیاره بیانییه‌كان.
مسته‌فا ته‌كین کە شاخهوانە باس لەوە دەکات "به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه، ده‌مێكه نه‌چووینه‌ته به‌رزاییه‌كانی چیای ئاگری. له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ده‌رفه‌تێكمان بۆ ره‌خسا و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان هاتووین. ئێره بۆ شاخه‌وانان و گه‌شتیاره بیانییه‌كان شوێنێكی زۆر سه‌رنجراكێش و مایه‌ی بایه‌خه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ناوبانگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام شۆك بووین، له به‌رزایی چوار هه‌زار و 200 مه‌تردا زبڵخانهمان بینی. دیمه‌نێك هه‌رگیز چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد. به‌ڕاستی دڵگرانین. تاوەکو ئێستا 15 كیس زبڵ و خاشاكمان كۆكردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له پاككردنه‌وه‌ی".
چیای ئاگری پێنج هه‌زار و 137 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا به‌رزه. كه‌مپی حه‌وانه‌وه‌ی شاخه‌وانه ناوخۆیی و بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌شتیاران له به‌رزایی چوار هه‌زار و 200 مه‌تردایه. به‌شێك له شاخه‌وانه‌كان به هه‌فته له‌م چیایه ده‌مێننه‌وه و چێژ له‌م كاره سه‌ختانه‌یان وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ