نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم

24-04-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری فەرەنسا دەکات و دەڵێت، لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری، چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن توانیی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت. 
 
لەو بارەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی لێکرد و رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا."
 
هەروەها هەریەک لە ئۆرسولا ڤۆندەر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە پەڕەی تویتەری خۆیان پیرۆزباییان لە ماکرۆن کرد.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن لەنێوان 57٪ بۆ 58.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا لوپێن لەنێوان 41.5٪ بۆ 43٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە رۆژئاواییانەی کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە. ساڵی 1991 لەسەر پێشنیازی فەرەنسا ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری 688ـی دەرکرد، ناوچەی دژەفڕینی لە باشووری کوردستان راگەیاند. 
 
ئیمانوێل ماکرۆن دۆستایەتییەکی بەهێز و تۆکمەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە، تاوەکو ئێستا پێنج جار کۆبوونەتەوە کە دوایینیان لە مانگی ئابی 2021 لە هەولێر بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.