رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای باڵکئەسیری رۆژئاوای تورکیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەکە کاژێر 8:25 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-12-2024، روویداوە. ئیسماعیل ئوستائۆغڵو پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی و ئاسایش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە پشکنین دەکەن و پارێزگار رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆ جگە لە گیانلەدەستدانی 12 کەس، چوار کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ