رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانێکدا لە رێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.
رۆژی شەممە 23-10-2021 فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک، لەنزیک گوندی مورتکە، پێکدادانێک لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا سیراتۆی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک کە هەردووکیان بە ئاراستەی کەرکووک دەڕۆیشتن روویدا، لە ئەنجامی رووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە شۆفیری ماتۆڕسکیلەکە لایەنی خەتابار دانرا، چونکە بە لەناکاوی ویستبووی پێچبکاتەوە بۆ گەڕانەوە بەرەو هەولێر بەبێ رەچاوکردنی ئوتومبێلەکانی دوای خۆی، بۆیە لەکاتی پێچکردنەوە کەوتبووە سەر رێڕەوی ئۆتۆمبیلی کیا سیراتۆکەوە و خۆی پێداکێشابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ