رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە نێو خانووی کرێدایە و 10 مانگە کرێی نەداوە.
ماوەی سێ ساڵە بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە هەیە، تائێستا لە خانووی کرێدان و بەهۆی پێنەدانی کرێی خانووەکەیان بۆماوەی 10 مانگ خاوەنی خانووەکە مۆڵەتی تا سەرەتای مانگی 10ی بۆ داناون. ئەگەر کرێی خانووەکەی وەرنەگرێت دەرگەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دادەخات و کاری هاونیشتمانییان دەوەستێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جگە لە نەبوونی باڵەخانە و خەرجنەکردنی کرێی خانووەکەیان، گرفتی نەبوونی میلاکیشیان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها 3 فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە و 3 فەرمانبەری خۆبەخش کە مانگانە لە پارێزگای هەڵەبجە بڕێک هاوکاری دەکرێن، وەکوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پێویستیان بە زیاتر لە 20 فەرمانبەرە.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە دەڵێت، گوشارێکی زۆریان لەسەرە و ناتوانن بەڕێوەبەرایەتییەک بە سێ کەسەوە بەڕێوەببەن، بەو هۆیەشەوە هەندێك بەش کە پێویستە هەیانبێت، ئەوان نییانە و لە سلێمانییەوە ئەو کارانەیان بۆ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ