ئەم ساڵ 1.7 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

23-04-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سێ مانگ و نیوی ئەم ساڵدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزار دەڵێت، ئەو ژمارەیە "دڵخۆشکەر"ە و لە مانگی داهاتووەوە زیاد دەبێت.
 
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو رۆژێک دوای جەژن، ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوون. ئەو 200 هەزارە لە دوو رۆژی پێش جەژنەوە تاوەکو رۆژێک دوای جەژن هاتوون.
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەو ژمارەیە "دڵخۆشکەر"ە، بەو پێیەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ "وەرزی زێڕین"ی گەشتیاری نییە. دەشڵێت، ئەو ژمارەیە تەنیا گەشتیارانی بیانی دەگرێتەوە، نەوەک ئەو هاونیشتمانییانەی چوونەتە سەیرانگاکانی پارێزگاکانی دیکە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی، وەرزی زێڕینی گەشتیاری بە دیاریکراوی لە کۆتاییەکانی مانگی ئایارەوە دەستپێدەکات و ئەو کات ژمارەی گەشتیاران بە شێوەیەکی "دراماتیکی" زیاد دەکات، بەتایبەتی کە پشووی هاوین دەستپێدەکات.
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید دەڵێت، ئێستا سەرنجی ئەوان لەسەر شێوازی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران؛ لەو رووەش پێشڤەچوونی باشیان بەدی هێناوە و ئێستا کارەکانی گرووپە گەشتیارییەکان لە بازگەکان بە کەمتر لە پێنج خولەک رایی دەکرێن.
 
بە گوێرەی ئاماری فەرمی، ساڵی رابردوو 7 ملیۆن و 279 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید دەڵێت، بە گوێرەی پلانی هەشت ساڵەیان، ئامانجیان زیاترە لەو ژمارەیە و کاریش لەسەر "رێکخستن و بڵاوکردنەوەی وردی ئامارەکان" دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  ​

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."