حەج و عومرە: چوارەم عومرەکاری کورد لە رەمەزاندا لە سعودیە کۆچی دواییکرد

26-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوارەم هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کە بۆ عومرە لە مانگی رەمەزاندا چووبووە سعودیە، گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، "لە مەککە بە خاک دەسپێردرێت."
 
رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، کە بە مەبەستی عومرە چووبووە سعودیە، شەوی رابردوو لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد."
 
ئەو عومرەکارە ناوی ئازاد رەحیم کەریم-ە و تەمەنی 48 ساڵ بوو.
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، "ئەو هاونیشتمانییە ھیچ نەخۆشیی نەبووە و بە ئۆتۆمبێلی خۆی چووە سعودیە؛ دوێنێ شەو بە شێوەیەکی کتوپڕ لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد؛ بە هاوئاهەنگیی نووسینگەی حەج و عومرەی گەرمیان و خاوەن کۆمپانیاکە، لە مەککە بە خاک دەسپێردرێت."
 
ئازاد رەحیم دەیەم عومرەکاری کوردستانە کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لە سعودیە کۆچی دوایی کردبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە