کوردستان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی دانانی به‌ردی بناخه‌ی 17 هه‌زار و 902 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لە مەرەش. وێنە: AA
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە مەرەشی باکووری کوردستان رایگەیاند، ده‌كرێت بوومه‌له‌رزه خانووه‌كانی رووخاندبن و جه‌رگی سووتاندبن، "به‌ڵام ئه‌م كاره‌ساته هه‌رگیز ناتوانێت ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و مكوڕیمان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توركیای سه‌ده لێ زه‌وت بكات."
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی ئاداری 2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی دانانی به‌ردی بناخه‌ی 17 هه‌زار و 902 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لە پارێزگای مەرەش، گوتارێکی پێشکێش‌کرد.
له گوتارەکەیدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌كرێت بوومه‌له‌رزه خانووه‌كانی رووخاندبین و جه‌رگی سووتاندبین، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ساته هه‌رگیز ناتوانێت ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و مكوڕیمان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توركیای سه‌ده لێ زه‌وت بكات".
سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی: "له‌دوای ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان له پارێزگای مەرەش، ده‌ستمان به كاره‌كانی بونیاتنانی 77 هه‌زار و 57 یه‌كه و 30 هه‌زار و 310 خانووی گوند كردووه. لەپاڵ ئەمەشدا ناوچه‌كانی ئێستای پیشه‌سازیی به‌هێز ده‌كه‌ین، له شارۆچکەی ئافشین-یش ناوچه‌یه‌كی نوێی رێكخراوی پیشه‌سازیی دروست ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلهكهوتووانیش، سهرۆکكۆماری توركیا رایگه‌یاند: "بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی جووتیار و به‌رهه‌مهێنه‌ران، هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرینه‌به‌ر له‌سه‌روویانه‌وه پێدانی گاز، په‌ین و رووه‌كی خۆراكی ئاژەڵ و به‌رهه‌می ئاوی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به واده‌ی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه لێدراوەکاندا، رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ساڵێكدا یه‌كه هه‌میشه‌ییه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌واو ده‌كه‌ین و راده‌ستی هاووڵاتییانی خاوه‌نمافی ده‌كه‌ین".
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 97 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ