داوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت

23-02-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
خاوەنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان داوا دەکەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە ئیدارە سەربەخۆکان بکرێتەوە. سەرۆکی لیژنەی ئەوقافیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، داواکارییەکەیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-02-2022 لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی د.هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەکە، جێگری سەرۆک، بڕیاردەر، راوێژکاران و ئەندامانی لیژنەکە لە بارەی چەند پرسێک کۆبوونەوە. 
 
د.هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لەو بابەتانەی کە گفتوگۆیان لە بارەوە کردووە داواکاریی کۆمپانیاکانی حەج وعەمرە بووە، کە دەیانەوێت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە ئیدارە سەربەخۆکان بکرێتەوە. 
 
گەچێنەیی گوتی: "پشتگیریمان لە داواکارییەکانیان کردووە و بە نووسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کردووە، چاوەروانی وەڵامی ئەوانین". 
 
هەرێمی کوردستان خاوەنی چوار ئیدارەی سەربەخۆیە، کە سەرەتا راپەرین و گەرمیان وەک ئیدارەی سەربەخۆ راگەیێندران، ساڵی رابردووش زاخۆ و سۆران کرانە ئیدارەی سەربەخۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە