ئێران بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە پردێ بۆردوومان دەکاتەوە

22-11-2022
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
ڤیدیۆی بۆردوومانەکە
ڤیدیۆی بۆردوومانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حوسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئێران بە درۆن مووشەک لە بارەگاکەیانی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.
 
پەیامنێری رووداو لە شارۆچکەی قەڵادزێ ڤیدیۆی تۆمارکردووە کە تێیدا دەردەکەوێت مووشەک بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەرەو هەرێمی کوردستان دێت. هاوکات لە کۆیەش بە گوتەی شایەتحاڵان کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، دەنگی درۆن لە ئاسمان دەبیسترێت و هێزەکانی حدکا تەقەی لێدەکەن.
 
‎هاوکات محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فڕۆکەی چاودێری لەسەر تەواوی بارەگاکانمانن و مەترسی گەورە لەسەر کامپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە."
 
‎محەممەد ساڵح قادری کە قسەی بۆ بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو کرد، گوتی "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین رێگەی بەپەلە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر."
 
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی بۆردوومانەکە ئاماژەی بەوە کرد، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆی کردووە و گوتوویانە "هیچ بارەگایەکی نەپێکاوە" و مووشەکەکان لەنێوان بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کەوتووەتەخوارەوە. 

پەیامنێری رووداو گوتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەنیا سێ مووشەک کەوتوونەتەخوارەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.