ئاژەڵانی باخچەی سەیرانگەی نەورۆز لە سلێمانی لە دۆخێکی خراپدا دەژین

22-09-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
ئاژەڵان لە شوێنێکی نەنگ و نەگونجا و لەگەڵ سروشتی خۆیان ژیان بەسەردەبەن
ئاژەڵان لە شوێنێکی نەنگ و نەگونجا و لەگەڵ سروشتی خۆیان ژیان بەسەردەبەن
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

نزیکەی 10 ساڵە باخچەی ئاژەڵانی سەیرانگەی نەورۆز لە سلێمانی پشتگوێخراوە و ئاژەڵەکانی باخچەکە زۆر بێهێز دەردەکەون. بەشێک لەو گەشتیارانەی سەردانی دەکەن، لەبری دڵخۆشی بینینی دیمەنی ئاژەڵەکان، دڵتەنگ دەبن بە بینینی بارودۆخی ئەو ئاژەڵانە.

بەرپرسانی باخچەکە دان بەوەدا دەنێن ئاژەڵانی باخچەکە باش بەخێو ناکرێن. ئاری محەممەد، بەخێوکەری ئاژەڵەکانە لەو باخچەیە و دەڵێت "ئێمە خۆمان دەزانین کە باش بەخێویان ناکەین، ئەوەی ئێستا بە ئێمە دەکرێت تەنها ئەوەیە خواردنیان پێبدەین و لەژێر رێنمایی پزیشکدا پاکوخاوێن رایان بگرین".

ماوەی سێ ساڵە باخچەیەکی نوێ بۆ ئاژەڵەکان بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە، بەڕێوەبەری باخچەی نەورۆز سکاڵای لەسەر کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەی تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆسیەکە لە دادگایە و یەکلایی نەبووەتەوە و پرۆژەکەش بە تەواونەکراوی ماوەتەوە.

یەکێک لەو مەیمونانەی زۆربەی تەمەنی لە باخچەی ئاژەڵانی سەیرانگەی نەورۆز بەسەربردووە، زۆربەی منداڵانی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دەیناسن و ناویان لێناوە "سالە"، ئێستا لە شوێنێکی نەنگ و نەگونجا و لەگەڵ سروشتی خۆیدا ژیان بەسەردەبات.

ئەرین ئەحمەد، هاونشتیمانییە و سەردانی باخچەکەی کردووە، دەڵێت "ئێمە بەزەییمان بەو ئاژەڵانەدا دێتەوە، چونکە شوێنیان زۆر خراپە و داوا لە بەڕێوەبەری ئێرە دەکەین باش بەخێویان بکات".

سەیرانگەی نەورۆز یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە کۆنەکانی شاری سلێمانی، لە ساڵی 1991ـەوە باخچەی ئاژەڵانی تێدا کراوەتەوە و زیاتر لە 15 جۆر ئاژەڵی جۆراوجۆری ماڵی و کێویی تێدا دەژین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسینگەی کەرکووکی ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەو کوردانەی چوونەتە دەرەوەی کەرکووک: تکایە بگەڕێنەوە

بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هەرێمی کوردستان شەش تێبینیی سەرەکیی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە، کە پەیوەندییان بە ناوچە کوردستانییەکانەوە هەیە. دەشڵێت، نزیکەی 300 هەزار کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017شەوە نزیکەی 300 هەزار عەرەب و تورکمانی شیعە براونەتە کەرکووک