تەرمی خەلیفە رەزا لە بانە بە خاک سپێردرا

22-06-2024
فریا یونسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەسایەتییەکی ناسراوی تەریقەتی نەقشبەندی لە بانە لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و بە ئامادەبوونی دەروێشانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادریی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەخاک سپێردرا.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان بۆ رووداو، رۆژی هەینی عەباس رەزایی ناسراو بە خەلیفە رەزا، یەکێک لە پیرانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادریی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای سێ ساڵ نەخۆشی لە شاری بانە، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی دەروێشانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادریی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، تەرمی خەلیفە رەزا لە گۆڕستانی گوندی شوێی سەر بە شاری بانە بەخاک سپێردرا.
 
شێخ عەباس رەزایی خەڵکی ناوچەی لەیلاخی سەر بە پارێزگای سنەیە و زیاتر لە 60 ساڵ لە شارەکانی مەریوان، بانە، سنە و چەندین شاری پارێزگای خۆراسان وەک تایباد و خاف، خانەقای هەبوو و ئامۆژگاری دەروێشانی دوو تەریقەتی نەقشبەندی و قادری کرد.
 
خەلیفە رەزا لە تەمەنی منداڵییەوە لە رێگەی شێخ محەممەد دادانەی لەیلاخ، لەگەڵ بنەماڵەی شێخ حیسامەدینی نەقشبەندی ئاشنا بوو و دواتر لەسەر دەستی شێخ موعتەسەم حیسامی، مۆڵەتی دانانی خانەقا و رێنوێنیی موریدانی نەقشبەندی و قادری لە شارەکانی بانە، سنە، سەقز و مەریوان گرتەئەستۆ.
 
خەلیفە رەزا لەنێو خەڵکی بانە و دەوروبەری پێگەیەکی دیاری هەبوو و لە شارەکانی تایباد و خافیش لە خۆراسان، گونبەدی کاوس لە مازەندەران و ئەهواز و ئیسفەهان، هەروەها لە شاری هەراتی ئەفغانستانیش مورید و دەروێشی هەبوو.
 
ئەو هاونیشتمانییە لە ساڵی 1978 چووە بانە و لەوێ یەکێک لە گەورەترین خانەقاکانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری دامەزراند و ساڵانە سەدان مورید و دەروێشی ئەو دوو تەریقەتە لە رێوڕەسمە جیاوازەکاندا بەشدارییان دەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.