شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

22-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی "کەمێک" نمەباران دەبارێت بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە. کەشناسێکێش دەڵێت، رۆژی دووشەممە بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگریتەوە و لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە دەبارێت.

رۆژی شەممە، 22ـی نیسانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران و هەورە برووسکە، بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و گەرمیان باران دەبارێت و لە هەندێک شوێن بارانی "بەلێزمە" دەبارێت. گوتیشی: "لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت".
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە شەپۆلی بارانبارین فراوان دەبێت و تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. گوتیشی: "لە هەموو شوێنەکان باران دەبارێت بە رێژەی جیاواز؛ تاوەباران لە هەندێک شوێن دەبارێت کە رەنگە لە کاژێرێکدا 20 ملیمەتر ببارێت، بەڵام لە هەندێک شوێنی دیکە لاواز دەبێت؛ بارانی ئەم وەرزە هەروایە".
 
لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، جگە لە سلێمانی و هەڵەبجە کە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما "کەمێک" دادەبەزێت، لە پارێزگاکانی دیکە یەک بۆ دوو پلە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی کراو بۆ سبەی یەکشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت: 
 
- هەولێر؛ 26 پلەی سیلیزی
- سلێمانی؛ 23 پلەی سیلیزی
- دهۆک؛ 25  پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 29 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە؛ 24 پلەی سیلیزی
- زاخۆ؛ 26 پلەی سیلیزی
- سۆران؛ 22 پلەی سیلیزی
- گەرمیان؛ 31 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.