حەشدی شەعبی پۆستەکەی ئەبومەهدی موهەندیس پڕدەکاتەوە

22-01-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس
A+ A-
رووداو - هەولێر 

حەشدی شەعبی پۆستەکەی ئەبومەهدی موهەدیس پڕدەکاتەوە و ئەبو عەلی بەسری لە شوێنەکەی دادەنێت.  
 
کەریم علێوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی فەتح رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی فراوانی شورای حەشدی شەعبی دا بڕیاردراوە ئەبو عەلی بەسری بکرێتە سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە شوێنی ئەبومەهدی موهەندیس.
 
کەریم علێوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەبو عەلی بەسری یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی نێو حەشدی شەعبی.
 
ئەبو عەلی بەسری

 

 
- یەکەم فەرماندەی هێزی بەدر بووە
- لە 2003 بریکاری وەزارەتی پەروەردە بووە
- دواتر بووەتە بریکاری وەزارەتی کار 
- بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر بووە لە وەزارەتی ناوخۆ 
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بووە
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 03-01-2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی لە بەغدا کوژران. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە