رووداو - هەولێر
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی بۆ ساڵی 2020 نوێكردووەتەوە.
نوێکردنەوەی گرێبەستەکان لەكاتێكدا، پێشتر باس لەوە دەکرا کە گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست نوێ ناكرێتەوە. پێشتریش پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.
مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان كە 29 هەزار و 886 فەرمانبەرن، 14 ملیار و 943 ملیۆن دینارە، بەڵام بەپێی گوتەی عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر بكرێنە هەمیشەیی ئەوا مووچەكەیان كەمدەبێتەوە بۆ 12 ملیار و 826 ملیۆن دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ