رووداو - هەولێر
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵ لە نزیک کۆمەڵگەی هیران سیتی هەولێر دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، لەلایەن دوو هاوڕێیەوە بە بلۆک و بەرد کوژراوە.
فەرهاد عەزیز سەلیم، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بەناوی (ئەحمد غدیر جەمال) لەلایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراوە.
هاوکات هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دوو مێرمنداڵ کە تەمەنیان 14 ساڵ و 16 ساڵە، ئەحمەدیان بە مەبەستی دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ خۆیان بردووەتە نزیک کۆمەڵگەی هیران سیتی بۆئەوەی دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەداوە، بۆیە بە بەرد و بلۆک لە سەریان داوە و کوشتویانە، دواتریش دەستدرێژییان کردووەتە سەری.
هۆگر عەزیز ئەوەشی گوت، هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
وێنەی تۆمەتبارەکان:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ