زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

21-07-2024
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی كوردستان، زياتر لە دوو ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكات كە زیانلێكه‌وتووی دەستی رژێمی بەعس بوون. 
 
تارا ئەنوەر قەرەداخی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری بە رووداوی گوت: "جارێكی دیكە بڕێک پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەش دەكرێت، ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواکاريیان پێشكێشی دەستەكەمان كردووە."
 
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكێش كران و لە لیژنەی دادوەریی دەستەكەمان بينراوە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە". 
 
289 کەس لەو بڕیارە سوودمەند دەبن. تارا ئەنوەر دەڵێت، بڕی پارەکەیش زیاتر لە دوو ملیار دینارە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواکانی موڵکداری، پێشتریش پارەیان بۆ زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو خەرجکردووە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو داواکاری هەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".