رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لەنێو کەمپی مەخموور دەکەنە ئامانج، بەڵام هێشتا زیانەکان بە تەواوی نەزانراون.
رۆژی شەممە 21-05-2022 رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێشتا سەرەتایە و زیانەکان لەبارەی بۆردوومانەکەوە نازانرێت.
لەبارەی بۆردوومانەکە، غەفوور مەخمووری، سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 14:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، زۆرینەی دانیشتووانی کامپەکە سڤیلن و رەخنەی لە حکومەتی عێراقیش گرت لە بەرامبەر ئەوەی هیچ کارێک ناکات و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی بەرامبەر تورکیا نییە بۆئەوەی ئەنقەرەش لەسەر بەزاندنی سنووری خاکی عێراق بەردەوام نەبێت.
غەفوور مەخمووری ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بە پاساوی هەبوونی پەکەکە ئۆپەراسیۆنەکانی لەنێو خاکی باشووری کوردستاندا ئەنجامدەدات، بەڵام ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ناتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن؛ پرسی کورد پێویستی بەوەیە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، نەوەک شەڕ.
سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، کەمپەکە سڤیلنشینە، بەڵام رەنگە لە "دەورووبەری جووڵەی سەبازی هەبێت بۆ پاراستنی کەمپەکە؛ چەند خاڵێکی سەربازی لە قەرەچووخ هەن بۆ پاراستنی کەمپەکە؛ خۆ پەرلەمانتارەکانی تورکیا بە دەنگی خەڵک بوونەتە پەرلەمان، بەڵام ئێستا زیندانیکراون؛ خۆ ئەوانیش پەکەکە نەبوون؛ تورکیا لە بیانوو دەگەڕێت".
هاوکات سیروان حوسێن، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور لە بووڵتەنەکەدا گوتی، کامپەکە لەژێر دەسەڵاتی عێراقدایە و دەبێت هەڵوێستی روونی هەبێت؛ گوتیشی: "حکومەتی عێراق نەیتوانیوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە رێکوپێکی بەڕێوەببات؛ نەیتوانیوە کاروباری کامپەکەش بەڕێوەببات؛ ئەمڕۆ لە ئاخجەلەریش تورکیا بۆردوومانی کرد؛ بۆیە دەبێت عێراق هەڵوێستی روونی هەبێت".
سیروان حوسێن زیاتر لەبارەی دۆخی کامپەکە قسەی کرد و گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپەکە نەماوە و ئەوەش بیانووی زیاتری داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی بیکاتە ئامانج؛ تورکیا کامپەکە وەکو شوێنێکی سەربازی دەناسێنێت ".
رەشاد گەڵاڵی، کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەمان بووڵتەندا باسی لەوەکرد کە عێراق سەروەری نەماوە. سەبارەت بە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆشم رەشاد گەڵاڵی گوتی: "ئۆتۆمبێلێکی هایلۆکس کراوەتە ئامانج؛ بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو شەهید و زیاتر لە چوار بریندار هەن؛ چوار بریندار براونەتە نەخۆشخانە کە هاووڵاتی سڤیلن؛ گەریلا لە کامپەکە نییە؛ ئەوان بۆ خۆپاراستن چەکداریان دروستکردووە؛ خەڵکی هەر چوارپارچەکەی کوردستانیشی تێدایە".
غەفوور مەخمووری ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی کامپەکە "خۆیان چەکدار کردووە بۆ پاراستنی خۆیان و کاتێکیش داعش مەخمووری داگیرکرد، نەیتوانی کامپەکە بگرێت".
غەفووری مەخمووری گوتی، تورکیا خێری کوردستانی نەویستووە و ناشیەوێت و بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و هیچ ئەنجامێکیشی بەدەستنەهێناوە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری گوندێکی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەم بەیانییە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج "هی ئەنجوومەنی گوندی تووتەقەڵانە، دوو هاونیشتمانیی گوندەکانی تووتەقەڵان و سەرچنار لەگەڵ سێ چەکداری پەکەکە [خەڵکی گوندەکە دەڵێن پەکەکەن] لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کوژراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ