رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، کچێکی تەمەن 12 ساڵ کەوتە ئاوی زەڵمەوە و گیانی لەدەستدا.
رۆژی هەینی 21ـی نیسانی 2023، رائید زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە نەتەوەی عەرەب کەوتووەتە نێو ئاوی زەڵمەوە و خنکاوە.
کچەکە ناوی "رەحیق فوئاد ساڵح"ـە. زانیار عومەر گوتی، لە بنەڕەتدا خێزانەکە خەڵکی پارێزگای ئەنبارن، بەڵام ئێستا نیشتەجێی سلێمانین و وەکو گەشتیار لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونەتە سەیرانگەی زەڵم.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە گوتیشی، تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکی هەڵەبجەیان کردووە.
هەروەها پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون و 116 هاووڵاتیش لە خنکان رزگارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ