کارکردن لە پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە

21-02-2018
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
پڕۆژەکە سوودی بۆ 50 هەزار کەسی نیشتەجێی ئەو سنوورە دەبێت
پڕۆژەکە سوودی بۆ 50 هەزار کەسی نیشتەجێی ئەو سنوورە دەبێت
نیشانەکردن دەربەندیخان
A+ A-

رووداو-سلێمانی

کارکردن لە پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێکردەوە کە 4 ساڵ بوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوو کە بەگوتەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە سوودی بۆ 50 هەزار کەسی نیشتەجێی ئەو سنوورە دەبێت.


ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌د بەڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمپانیایی جێبه‌جێكار 15 ملیۆن دۆلار قه‌رزی پرۆژه‌كه‌ی لای حكومه‌ته‌ ته‌نها نیوه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی وه‌رگرتووەته‌وه ،‌ حكومه‌ت به‌ڵێنی داوە هه‌مووپاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكات".

ناسح حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ ده‌ربه‌ندیخان كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ ، ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه‌ كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی پاک بۆ‌ 15 هه‌زار خێزان چاره‌سه‌رده‌كات".

پڕۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ دوای 10 ساڵی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ فراوان بوونی گه‌ڕكه‌كانی ده‌ربەندیخان له‌17 وه‌ بۆ 25 گه‌ڕه‌ك ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی نه‌بێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە