رووداو دیجیتاڵ
دادگەی سزا قورسەکان لە دیلۆکی باکووری کوردستان، بڕیاری زیندانیکردنی بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی داعشی دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دیلۆک رایگەیاند، رێكاره یاساییهكان كۆتاییان پێهاتووه دژی ئهو كهسهی كه پێشتر "ئهمیری ئاسایشی رهققە" و "والیی نهینهوا" بووه و گومانلێكراوهكه رهوانهی دادگە كراوه، لهلایهن دادوهرهوه فهرمانی زیندانیکردنی بۆ دهركراوه و رهوانهی گرتووخانه كراوه.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دیلۆک هاتووە، رۆژی 18ـی کانوونی دووەمی 2023، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیاندا لە دژی شانە نوستووەکانی داعش، شەش کەسیان دەستگیرکرد.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، یەکێک لەو دەستگیرکراوانە "ئهمیری ئاسایشی رهققە" و "والیی نهینهوا" بووە و بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) شوێنی خۆحەشاردانی ئاشکرا کراوە و دوای ماوەیەک لە چاودێریکردنیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا قۆڵبەستکرابوو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دیلۆک، پێنج کەسەکەی دیکەش ئەندامی داعشن و لەو کاتەی لە عێراق و سووریا بوون، لەناو رێکخراوی داعشدا چالاکییان ئەنجامداوە و لە دوای هاتنیشیان بۆ تورکیا بەردەوام لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ ناوچەکانی پێکداداندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ