کوردستان
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی سوێد و سەرۆکی ئەرمینیا
رووداو - هەولێر
لە یەکەم رۆژی بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی جیاوازی ئەنجامدا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوێد پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەو وڵاتانەی تاوتوێکرد. لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیاش گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی لەباری کوردستان بۆ وەبەرهێنانی ئەرمەنی کرد.
لە داڤۆس سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، نێچيرڤان بارزانى و مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا و گرنگيى پێكه‌وه كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوتوێ‌کران.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری درەوەی تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوێد کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی سوێد، پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان راگەیاند.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوێد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردنيان تاوتوێ‌کران. باس لە دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان کرا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سوێد لە تویتێکدا گوتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم "گرنگ" بووە و دۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێکردووە.
هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و زه‌مينه‌ى له‌بارى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان لەگەڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كەیان تاتوێکرد.
بڕیارە لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ژماره‌یەك له سه‌ركرده‌ی دیکە و وه‌زيری وڵاتان كۆببێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ