62 هەزار کەس لە کەرکووک داوای مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی پێشکێش دەکەن

20-09-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن کەرکووک چاودێریی کۆمەڵایەتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 40 هەزار کەس لە کەرکووک مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، زیاتر لە 60 هەزاری دیکەش داواکارییان بۆ وەرگرتنی مووچەکە پێشکێش کردووە. 
 
ئەحمەد یەحیا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی کەرکووک ئەمڕۆ (چوارشەممە، 20-09-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "41 هەزار و 806 کەس لە پارێزگای کەرکووک مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن."
 
لەبارەی ئەوانەی داواکارییان پێشکێشکردووە بۆ ئەو مووچەیە، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی کەرکووک گوتی "62 هەزار و 619 کەس داواکارییان پێشکێشکردووە، بۆ ئەوەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیان پێبدرێت."
 
یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی ژمارە 11ـی ساڵی 2014 ئەو کەس و خێزانانە دەگرێتەوە کە لە خوار هێڵی هەژاریین لە عێراقدا کە بریتین لە بێکار، کە دەبێت خێزاندار بێت، بێوەژن، جیابووەوە، هاوژینی سزادراو، ئەو کچانەی تەمەنیان هەڵکشاوە، بێسەرپەرشت، ئەوەی هاوژینەکەی جێی هێشتووە لەگەڵ کەسانی پەککەوتە کە ناتوانن کاربکەن. 
 
عەلی حلوو، جێگری سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رۆژی 12-05-2023 رایگەیاند، زیاتر لە 5 ملیۆن و 200 هەزار کەس، کە دەکاتە نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار خێزان لە دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی سوومەندن.
 
لەبارەی بڕی ئەو مووچەیەی وەکو چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی بڕاوەتەوە گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق پێشتر بە رووداوی گوتبوو "بەگوێرەی یاسا، بەخێوکەری کەسێک تا خێزانێکی چوار کەسی دەگرێتەوە و بڕەکە مانگانە بۆ هەر تاکێک لە 125 هەزارەوە دەستپێدەکات و بۆ ئەو ژنانەی کە خێزانێکی چوار کەسی بەخێودەکەن، بڕی 325 هەزار دیناری بۆ دانراوە، بۆ ئەو پیاوەی خێزانێکی چوار کەسی بەڕێوەدەبات 275 هەزار دیناری پێ دەدرێت، بەڵام ژنەکە 50 هەزار دینار لە پیاوەکە زیاتر وەردەگرێت، بەهۆی ئەوەی دۆخی ژنان جیاوازترە لە دۆخی پیاوان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.