بافڵ تاڵەبانی : نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی

دوێنێ کاژێر 04:58
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پەیامێکیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێ "نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی."
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هیواخوازە، "ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە."
 
هەروەها دەڵێ، "با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتیی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان."
 
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز:
 
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.
 
نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
 
هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان. 
 
نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی و هێڤیدار زانا، پێشکێشکاری رووداو.

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ رووداو: پێویستە دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا بنووسرێتەوە

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا شاند دەچێتەوە ئیمرالی بە مەبەستی دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە دەستوورێک بۆ تورکیا بنووسرێتەوە کە تێیدا دان بە مافی هەموو گەلانی وڵاتەکەدا بنرێت.