سەرپەرشتیاری وەشانخانەی کوردستان: ئێران پێدانی مۆڵەتی چاپی سەختتر کردووە

19-04-2024
محەممەد عزەدین
محەممەد مەحموودی، سەرپەرشتیاری وەشانخانەی کوردستان.
محەممەد مەحموودی، سەرپەرشتیاری وەشانخانەی کوردستان.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆخی ئابووری لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری لەسەر فرۆشتنی کتێب داناوە و هاونیشتمانییان وەکو ساڵانی پێشتر کتێب ناکڕن. سەرەڕای ئەوە، وەزارەتی کولتووری ئێران مۆڵەتی چاپکردنی کتێبی کوردیی سەختتر کردووە.
 
لە 16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کە بە بەشداریی زیاتر لە 300 دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، چوار وەشانخانە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارن.
 
لە رۆژی یەکەم و دووەمدا بەراوەرد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی سەردانکەران و کڕینی کتێب کەمتر بووەتەوە. وەشانخانەی کوردستان هەشت جار بەشداری پێشانگەی هەولێری کردووە. 
 
محەممەد مەحموودی، سەرپەرشتیاری وەشانخانەی کوردستان کە ناوەندەکەی لە شاری سنەیە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئابووری هاونیشتمانییان وەکو ساڵانی پێشتر کتێب ناکڕن.
 
وەشانخانەی کوردستان ساڵی 2023 بە 20 ناونیشان کتێبی نوێ بەشداری لە پێشانگەی کتێبی هەولێر کردووە، بەڵام ئەم ساڵ پێنج ناونیشان کتێبی نوێی خستووەتەڕوو. لەبارەی هۆکارەکەی، محەممەد مەحموودی دەڵێت، وەشانخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپترین دۆخدان بەهۆی ئەوەی نرخی چاپکردنی کتێب بەرزبووەتەوە و کتێب گرانبووە و کڕیار کەمبووەتەوە.
 
خاوەنی وەشانخانەی کوردستان بڕوای وایە، وەزارەتی کولتووری ئێران مۆڵەتی چاپکردنی کتێبی کوردی سەختتر کردووە و سانسۆر دەخاتە سەر کتێبی کوردی، بەتایبەت ئەو کتێبانەی لەباری "مەزهەبیی سوننەن". بە گوتەی محەممەد مەحموودی، وەشانخانەکەیان زیاتر لە 50 ناونیشان کتێبی ئامادەی هەیە، بەڵام مۆڵەتی چاپیان پێنادرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.