رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 1ـی نیسانی 2025، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 04:15ـی ئێوارە ئاگر لە شوقەیەکی ناوچەی رەزا لە دهۆک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک گوتی: "ژنەکە تەمەنی 33 ساڵ بوو."
وەک بێوار عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆئەوەی بزانرێت رووداوەکە چۆن روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ