‌لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان: پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکانی پێشووتر

19-02-2020
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو - هەولێر

سه‌باره‌ت به‌ جموجۆڵه‌كانى چەکدارانی داعش له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاندووە، پێویستە پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێمی کوردستاندا زیادیکردووە و دەزگا ئەمنییەکانیش وەکو پێویست نەیانتوانیوە بەکاری خۆیان هەڵسن لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییاندا".
 
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێ "ئێمە وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لەو ڕووداوانە دەڕوانین، پرسە و سەرەخۆشیی خۆشمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکەین کە بوونە قوربانیی دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستانە".
 
لە راگەیێندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە، پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ناوچانەش لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە بکەن و تاوانبارانیش بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنن".
 
راگەیێندراوەکە لەکاتێکدایە کە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، دوایین کردەی ئەو چەکدارانەش شەوی رابردوو بوو کە لە هێرشێکدا لە گوندێکی سنووری دووبز چوار هاونیشتمانییان شەهیدکرد و دوو هاونیشتمانیی دیکەش برینداربوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.