کوردستان
ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە بنکەیەکی دەنگدان نۆرەیان گرتووە بۆئەوەی دەنگ بدەن. وێنە: رووداو
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا؛ لە هەولێر و دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمە و لە سلێمانییش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە. لەو ژمارەیە 168 هەزار و 165 دەنگیان جیاکراونەتەوە. لەو ژمارەیە، 138،724 دەنگیان دروست بوون و 29،441 دەنگیش پووچەڵ.
ئەنجامەکانی دیکە بەمشێوەیەن:
پارێزگای هەولێر
54,094 دەنگی دروست
8،191 دەنگی پووچەڵ
یەکێتی: 4،486 دەنگ
هاوپەیمانی کوردستان: 136 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری: 622 دەنگ
یەکگرتوو: 476 دەنگ
نەوەی نوێ: 3،113 دەنگ
هەڵوێستی نیشتمانی: 507 دەنگ
بەرەی گەل: 406 دەنگ
عەلی خۆشناو: 77 دەنگ
فەرهاد پیرباڵ: 136 دەنگ
پارتی: 37،595 دەنگ
بزووتنەوەی بابلیون: 674 دەنگ
مونا قەهوەچی: 1،864
رامی نووری ئودیش دانیال: 577 دەنگ
پارێزگای دهۆک
28،985 دەنگی دروست
2،353 دەنگی پووچەڵ
گۆڕان: 12 دەنگ
یەکێتی: 1،656 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 45 دەنگ
سەباح ئەترووشی: 40 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 107 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 940 دەنگ
عاید ئاکرەیی: 6 دەنگ
نەوەی نوێ: 1،096 دەنگ
هەڵوێست: 216 دەنگ
بەرەی گەل: 48 دەنگ
بزووتنەوەی بابلیون: 169 دەنگ
جەیمس حەسدو هیدو: 1،434 دەنگ
پارتی: 23،093 دەنگ
پارێزگای سلێمانی
55،645 دەنگی دروست
16،100 دەنگی پووچەڵ
گۆڕان: 438 دەنگ
یەکێتی: 33،681 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 532
کۆمەڵی دادگەری: 1،250 دەنگ
یەکگرتوو: 932 دەنگ
نەوەی نوێ: 4،825 دەنگ
هەڵوێستی نیشتمانی: 1،314 دەنگ
لیستی سەردەم: 241 دەنگ
بەرەی گەل: 1،415 دەنگ
پارتی: 3،897 دەنگ
دانا ئامانج نەجیب: 2،998 دەنگ
نەجدەت نووری محەممەد: 1،810 دەنگ
زینا عادل عەلی: 568 دەنگ
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و دەنگدەران لە 165 بنکە و 749 وێستگە دەنگیان داوە، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن.
کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بوو. جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو.
لەکاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت، لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجە گرژی دروست بوو بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مۆبایلیان بردبووە ژوورەوە و وێنەی فۆرمی دەنگدانی خۆیان دەگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ