ژنێک لە هەڵەبجە دوای 18 جار لەبارچوون لە 19یەم جاری سکپڕی منداڵی بوو

19-05-2024
سازگار سەڵاح
منداڵەکە بەدەست کارمەندێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجەوەیە
منداڵەکە بەدەست کارمەندێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجەوەیە
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

رۆشنا ستار بە تەمەنی 17 ساڵی ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، 18 منداڵی پێش ئەوەی لەدایکبن گیانیان لەدەستداوە و لەباری چووە. ئێستا دوای 20 ساڵ 19یەمین منداڵی بە تەندروستی لەدایکبووە و ناویان لێناوە ئەنەس.
 
رۆشنا ستار، دايکی منداڵەک دەڵێت، "20 ساڵە زەواجم کردووە، هەر لەم نەخۆشخانە 5 بۆ 6 منداڵم مردوون. دکتۆر نەما نەيکەم، چوومەتە ئێران، سلێمانی و هەولێر، بەڵام ئيدی خوای گەورە منداڵێکی پێ بەخشيم، هەستێکی زۆر خۆشە لە شارەکەی خۆم لەژێر چاودێریی دکتۆرە هودا، وا دەزانم خەوە. من خۆم داوای نەخۆشخانەی تايبەتم دەکرد، بەڵام گوتيان لێرە زۆر باشترە."
 
خزم و کەسەکانی رۆشنا و هاوژینەکەی لە دەرەوەی هەڵەبجەوە چوون بۆئەوەی بەشداریی دڵخۆشیی ئەو خێزانە بکەن.
 
سەباح رەحمان، داپيرەی منداڵەکە دەڵێت، "هەستێکی زۆر خۆشم هەيە، وا دەزانم تازە لەدايکبووم. ئەو کچەم ناڕەحەتیی زۆری چەشت، تاوەکو خوا ئەو منداڵەی پێ بەخشی. کچی گەورەمە، تەنيا ئەم منداڵی نەبوو. زۆر ئەم کچەم خۆش دەوێت؛ باوکی گوتی، نەمرم بەس منداڵی ئەم کچەم ببينم، بەڵام قسمەت نەبوو؛ بەڵام برا و خوشک و هەموو خزم و کەس لێرەن."
 
ئەنەس ئەو منداڵەی هەمووان دڵخۆشن بە هاتنە دونیای، بە نەشتەرگەری لەدایکبووە، پزیشکەکەی دەڵێت، نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بووە.
 
دکتۆر هودا محەممەد رەشيد، پزيشک دەڵێت، "ئەم دوو هاوسەرە بەڕێزە دەزانين پێشينەی زۆری منداڵی لەبارچوونی لەدوای يەکيان هەبووە، هاتە لای ئێمە پێش ساڵێک، بەدواداچوونمان بۆ حاڵەتەکەی کرد؛ سوپاس بۆ خوا توانيمان چاودێریی بکەين. من وەکو بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون، پێموايە خزمەتگوزارييەکان زۆر باشن، زۆر مەزبوتن و هيچ جياوازیی نييە لەگەڵ نەخۆشخانەی تايبەت، بگرە باشترە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".