پاسەوانی سنووری ئێران تەقە لە کۆڵبەرێکی کورد دەکەن و بە سەختی بریندار دەبێت

18-05-2023
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بە سەختی برینداریان کرد.
 
کاژێر 6:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-05-2023، هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان فاروق ئەسکەندەر عەزیزی کرد کە کۆڵبەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، گولـلەیەک بەر سنگی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەندام جەبار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سۆران کەوتووە، بریندارەکە بە ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەی حاجی ئۆمەران گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان و دوای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە لە سۆران.
 
ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بریندارەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان، خوێنی زۆری لێ رۆیشتبووە، بۆیە تەندروستی ناجێگیرە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.