سەدان مین و پارچە تەقەمەنی لە چۆمان لەنێوبردران

17-08-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری مینی دژەکەسی و پارچەی تەقەمەنی لەلایەن تیمەکانی مینلابەرەوە دۆزراونەتەوە و لە چیای بەردەبووکی قەزای چۆمان تەقێندرانەوە.
 
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە کێڵگە مینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەت هەردوو سنوورەکانی چۆمان و سیدەکان 350 مین و پارچەی تەقەمەنی نەتەقاوە دۆزرابووەوە کە هی شەڕی عێراق-ئێران بوون.
 
عەلی عەبدولڕەحمان راشیگەیاند، ئێستا تیمەکانیان لە سنووری باڵەکایەتی و برادۆست سەرقاڵی دۆزینەوەی مینن و رۆژانە مین و تەقەمەنی دەدۆزنەوە و دوو بۆ سێ مانگ جارێک پارچەتەقەمەنی و مینەکان لە نێو دەبردرێن.
 
سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین ئاماژەی بەوە دا، رەوتی پاککردنەوەی زەوی لە مین رەوتێکی قورسە و بە قورسی بەڕێوە دەچێت. لە دوای ساڵی 1992 و دامەزراندنی حکومەتی کوردی توانراوە بە هاوکاریی رێکخراوە بیانییەکان زەوییەکی زۆر پاک بکرێتەوە. لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا تاوەکو مانگی نیسانی ئەمساڵ تەنیا 255 کیلۆمەتر دووجا زەویی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی ماوە.
 
کاتی تەقاندنەوەی مین و تەقەمەنی لە چیای بەردەبووکی قەزای چۆمان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە