ئاوی بەنداوەکانی ورمێ بەراورد بە ساڵی رابردوو 10% کەمیکردووە

17-05-2023
فریا یونسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ باس لە کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە دەکات و دەڵێت، بڕی ئاوی بەنداوەکان گەیشتووەتە یەک ملیار و 284 ملیۆن مەتری سێجا و بەراورد بەم کاتەی ساڵی رابردوو 10% کەمیکردووە.
 
مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ رۆژی چوارشەممە 17-05-2023 رایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ لە یەک ملیار و 432 ملیۆن مەتر سێجای ساڵی رابردووەوە بۆ یەک ملیار و 284 ملیۆن مەتر سێجای ئێستا دابەزیوە، واتە 10% بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ، 79%ی ئاوی بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ لە چوار بەنداوی بۆکان، مهاباد، چایپارە و شارچایی ورمێدایە کە بڕەکەی لەو چوار بەنداوە دەکاتە یەک ملیار و 16 ملیۆن مەتری سێجا ئاو؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە بەنداوی بۆکان بە 680 ملیۆن مەتری سێجاوە زۆرترین بڕی ئاوی تێدایە.
 
مەجید رەستگاری لەبارەی کێشەی کەمیی ئاو لە بەنداوەکانی پارێزگاکە زیاتر قسەی کرد و گوتی، ئاستی ئاو لە 9 بەنداوی دیکەی پارێزگای ورمێ بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو زۆر دابەزیوە، لەوانە بەنداوەکانی ماکۆ، ئەرەس، تیکاب و سەڵماسن.
 
پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان 14 بەنداوی هەیە و ئاستی پاشەکەوتی ئاو لەو بەنداوانە ساڵانە 2 ملیار مەتری سێجایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.