رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و باسیان لە بودجەی 2023ـی عێراق و دۆخی سیاسیی وڵاتەکەیش کردووە.
لە دوایین چالاکی و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمشەو هەینی، 17-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران."
محەممەد شیاع سوودانی و نێچیرڤان بارزانی "خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، "دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و رێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه" گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكيى ئه‌مڕۆيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ