جیهان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پۆڵەنداا
رووداو دیجیتاڵ
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پۆڵەنداکۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی "دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا" کرد.
ئەمشەو هەینی، 17-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پۆڵەندا كۆبووه‌وه. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵەندا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌رباس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا."
ئەمڕۆ هەینی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداريى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گه‌يشته ئه‌ڵمانيا. تاوەکو ئێستا دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان هەبووە و کۆبوونەوەکانی بەردەوامن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا "جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی "سوپاسى پۆڵەنداى كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، "كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا، قه‌يران و كێشه‌كانى وزه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا" گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ